Promosaik-Iran

بەخێر بێن بۆ ProMosaik Iran

ProMosaik Iran بەشێک له پەیجی ProMosiak Groupه که تایبەت بۆ ئێران داندراوه.
بەشەکانی ProMosiak Group ، ProMosaik Translation ، The Quality Translator ، و MBC زمانەکانی جۆراوجۆری ناو ئێران بۆ ئێوه وەردەگێڕنەوه. بەشەکانی تایبەتی ئێمه بۆ وەرگێڕان بریتین له: تەکنۆلۆجیا، یاسا، مارکێتینگ، کولتوری، تۆمارکردنی بەدیهێنان، ئەدەبی، زانستەکانی کۆمەڵایەتی، و پزیشکی

ProMosaik Interlanguage کلاسەکانی ئانڵاینی فێربوونی زمان بەڕێوه دەبات تا بتوانێت وتووێژی کولتوری نێوان ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکەی دنیا باشتر بکات.
زمانی سەرەکی و فەرمی ئێران فارسیه، بەڵام له پەنا فارسی، جۆرەکانی دیکەی زمان و زاواوه که له سێ زمانی هیندوئوروپی، ئاڵتایی، و ئەفریقی-ئاسیایی جیا بوونه تەوەش بوونیان هەیە و بەکاردێن. زمانی فارسی به زمانێکی کولتوری ئەژمار دەکرێت. نیزیکەی 10 %ی خەڵکی ئێران کوردن که به زمانی کوردی قسان دەکەن. خەڵکی لۆر و بەختیاریش به زمانی لۆڕی قسان دەکەن که زۆر له زمانی فارسی نیزیکه. ئەرمەنێکان به زمانی ئەرمەنی قسان دەکەن. هەروەها کەمینەیێکی تورکی ئازەریش هەن که به زمانی تورکی ئازەری قسه دەکەن. زمانی عەرەبیش به هۆکاری تاریخی و مەزهەبی زمانیکی به نرخه. زمانی عەرەبی کۆن و قورئان له بەر هۆکاری مەزهەبی دەخێندرێن و بەکاردێن.
ProMosaik Children له سەر وەرگێڕانی چیرۆکەکانی جن و پەری و ئەفسانەکانی فارسی به زمانەکانی ئەوروپی ئیش دەکات تا بتوانێت لەگەڵ جیاوازی نابەرابەر، ئیسلام هەراسی، و ڕەگەزپەرەستی بەربەرەکانی بکات و بتوانێت جیهانێکی ئەمنتر و دادپەروەرانه بخۆڵقێنێت.
ProMosaik LAPH ئەو کتێب و پەڕتووکانەی که له بارەی ئێران دا نوسراون و هەروەها بەرهەم و تۆێژینەوەی نوسەران و تۆژەرانی زمانی فارسی چاپ دەکات.
ProMosaik Poetry به وەرگێڕانی شێعری فارسی ئەو کوسپ و گیرانەی زمان ناسان و کارناسانی زمان لادەبات.
ProMosaik کوورس و دەروەی هەشت حەوتەیی بۆ فێربوونی وەرگێڕی له بارەی مافی مرۆڤ دا بەڕێوه دەبات.
ProMosaik سرنجی خۆی دەخاته سەر دوو مژاری سەرەکی: باشترکردنی ئاڵوگۆڕی کولتوری و ووتووێژی نێوان مەزهەبی لەگەڵ موسوڵمانان جیهان.
ئێمه چاوەڕوانی ئێوەین
له ڕێگای نامه و یا پەیوەندی تەلەیفونی به ئۆفیسی ئێمه له ئیستانبوڵ و یا له ڕێگای سکایپ، واتسەپ، و تێلێگڕام دەتوانن لەگەڵ ئیمە له پەیونەندی دابن. هەروەها دەتوانن له ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتێکانیش ئێمه بدۆزنەوه. ئێمه به زمانەکانی فارسی، کوردی، لۆڕی، ئەرمەنی، ئازەری، که له ناو ئێران دا به کاردێن خزمەت گوزاری وەرگێڕی خۆمان پێشکەش دەکەین.
پاڵشتی پڕۆژەکانی چاپ و بڵاوبوونەوەی ئێمه بکەن!
ئێوە دەتوانن بە نێوی وەرگێڕ داخوازی بدەن که ببنه بەشێک له تیمی ئێمه.
کارمەندانی بەشی ProMosaik Iran چاوەڕوانی ئێوەن.
دەتوانن لێره ڤیدیوی ناسینی ئێمه ببین.